++C له ژێر لینوكسدا - به‌شی دووه‌م
پێشهكیبابهتهكهی كاك عه‌لی محه‌مه‌د له‌سه‌ر لینوكس (
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=248)، بابه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ ناسینی لینوكس و زانینی بواری كاری سیسته‌می لینوكس، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به گرنگ ده‌زانم به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تازه ده‌ست به‌كار بوون له لینوكسدا.
نموونه‌ی بهرنامهیهكئێستا ڕاهێنانێكی ساده وه‌رده‌گرین، له‌سه‌ر (
نه‌خشه function)ی ()sizeof كه جێگه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵگرتنی جۆرهداتایهك ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌رمانه‌ی emacs ده‌كه‌ینه‌وه و،
# emacs
ده‌ست به‌نووسینی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌كه‌ین:
#include <iostream.h>
int main ()
{
cout << "short int :" ;
cout << sizeof(short int) << endl ;
cout << "int :" ;
cout << sizeof(int) << endl ;
cout << "long int :" ;
cout << sizeof(long int) << endl ;
cout << "float" ;
cout << sizeof(float) << endl ;
cout << "double :" ;
cout << sizeof(double) << endl ;
return 0;
}
پاشان پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین له (
په‌ڕگه file)یه‌كدا، دوو دووگمه‌ی (ctrl+x ctrl+s) دابگره بۆ پاشه‌كه‌وت كردن و، له‌ژێر ناوی (type_size.cc) پاشه‌كه‌وتی بكه.
له‌سه‌ر (Shell)ـه‌وه فرمانی (
وه‌رگێڕان compile) و دروستكردنی په‌ڕگه‌ی جێبه‌جێبوون ئه‌ده‌ن :
# g++ type_size.cc -o type_size
گه‌ر هه‌ڵه‌مان نه‌كردبێت له نووسینی به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌وا په‌ڕگه‌ی (type_size.cc) به‌سه‌ركه‌وتوویی دروست ده‌بێت و، له‌سه‌ر (Shell)ـه‌وه بانگهێشتی بكه بۆ بینینی ئه‌نجامه‌كه:
# ./type_size
ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
short int :2
int :4
long int :4
float :4
double :8
كورتكراوه‌كان له (emacs)داله (emacs)دا ده‌توانیت لیسته و كورتكراوه‌كان خۆت پێناسی بكه‌یت و به خواستی خۆت گۆڕانكارییان تێدا بكه‌یت، له بنچینه‌دا (emacs) چه‌ندین كورتكراوه‌ی ئاماده كردوه بۆ
ئه‌نجامدانی كرداره‌كان، ئه‌م كورتكراوانه بۆ ئه‌و كه‌سانه بایه‌خداره كه په‌ی به به‌كاربردنی (
ته‌خته‌كلیل keyboard) ده‌به‌ن و كه‌متر مشكه‌كه ده‌جووڵێنن. وا له خواره‌وه بۆ ئاسانكاریی
به‌كاربردنی (emacs) چه‌ند كورتكراوهیهك ده‌نووسین :
دووگمه كاریگه‌ری
-------- --------------
ctrl+x ctrl+c ده‌رچوون له emacs .
ctrl+x ctrl+s پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه.
ctrl+x ctrl+f كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌ك.
ctrl+x ctrl+w پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌یه‌ك له‌ژێر ناوێكی تر.
جووڵان و كاركردن له ناو نووسه‌ره‌كه‌دا:
ctrl+x u په‌شیمانبوونه‌وه‌ی دواكردار یان دواگۆڕانكاری
ctrl+x p دێڕێك بڕۆ بۆ سه‌ره‌وه
ctrl+x n دێڕێك بڕۆ بۆ خواره‌وه
ctrl+x a چوونه‌سه‌ری دێڕ
بۆ زیاتر ته‌ماشای (
به‌ڵگه‌نامه document)ی (emacs) بكه له‌م به‌سته‌ره‌دا:
http://ftp.xemacs.org/pub/xemacs/docs/letter/new-users-guide-letter.pdf.gz