فۆرمات له ئێکسێڵدا ( Excel Formatting)
سهرهتاکاتێک (
ده‌ق Text) یان (
ژماره Number) ده‌نووسین له (خانه Cell) کانی ئێکسێڵدا به ساده‌یی هه‌مان شێوه‌مان نیشان ده‌دا که زانیارییه‌که‌مان داوه‌تێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌ندێ گۆڕانکاریی تێدا بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی ده‌ق و ژماره‌کان به شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز ده‌رکه‌ون تا (
خشته Table)که‌ت به مه‌به‌ست بگات، ئه‌وا به به‌کارهێنانی فۆرمات له ڕێگای (تووڵامرازی فۆرمات Formatting toolbar) و (فۆرماتی خانه Cell Formatting) ئه‌م کاره ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌توانم بڵێم وه‌ک ئارایشت وایه!
فۆرماتكردنفۆرماتكردن له زۆر ڕێگاوه بۆی ده‌چی:-
١- (تووڵامرازی فۆرمات Formatting toolbar) كه ڕاسته‌وخۆ دیاره له لیستی تووڵه‌کان
٢- ده‌ستی ڕاستی right mouse.gif مشك پاشان (Format Cells) هه‌ڵبژێره.
٣- له (تووڵی لیسته Menu bar) كرته‌ی (Format) پاشان (Format Cells) هه‌ڵبژێره.
٤- یان (Ctrl+1) لێ بده.
ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه که پێی ده‌گوترێ: (Format Cells)
فۆرمات بۆ یه‌ك (
خانه Cell)، ته‌نها كلیكی ئه‌و خانه‌یه ده‌كه‌یت و كاره‌كه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌یت.
به‌ڵام بۆ زیاتر له خانه‌یه‌ك یان ناوچه‌یه‌كی په‌ڕه‌كه‌مان، ئه‌وا پێش فۆرمات ده‌بێ ئه‌و خانانه هه‌مووی دیاری (Select ) بکه‌ی كه پێویستمانه، (دیاریكردن Select)ی چه‌ند (خانه Cell) یه‌ك یان چه‌ند (
ستوون Column) و (
ڕیز Row)ێک كات و كاری زۆرمان بۆ كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و خانانه بمانه‌وێ یه‌ك فۆرماتیان هه‌بیت، به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌كرێ :-
1- دیاریکردنی ناوچه‌یه‌ک:
- به چه‌پی مشكه‌كه
له‌سه‌ر یه‌كه‌م خانه ده‌ست داگره و به‌رده‌وام ڕایكێشه تا ناوچه‌كه دیاری ده‌بێت.
- یان یه‌كه‌م خانه چالاك بكه و ده‌ست له‌سه‌ر (Shift) داگره و به (تیره‌كانی ته‌خته‌كلیل keyboard arrows) خانه‌كانی تر دیاری بكه.
2- دیاریکردنی هه‌موو (
په‌ڕه Sheet):
- دیاریکردنی هه‌موو خانه‌کانی یه‌ک (
په‌ڕه Sheet) کرته‌ی ( Ctrl+ A) بکه له ته‌خته‌کلیل.
- یان کرته‌ی ئه‌و جێگا بێژماره و بێپیته بکه که که‌وتۆته نێوان (A) و (1)دا له ده‌ستی چه‌پی یه‌که‌م خانه‌دا.
3- دیاریکردنی یه‌ک [ ستوون Column] یان زیاتر:
- دیاریکردنی ته‌نها (
ستوون Column) به چه‌پی مشکه‌که له‌سه‌ر یه‌که‌م پیتی ستوونه‌که کلیک بکه و به‌رده‌وام ڕایکێشه تا ئه‌و کۆمه‌ڵه ستوونه‌ی پێویستته<< ئاگادار به له‌سه‌ر پیتی ستوون نه‌ک خانه>>.
4- دیاریکردنی یه‌ک (
ڕیز Row) یان زیاتر:
- دیاریکردنی ته‌نها (
ڕیز Row) به چه‌پی مشکه‌که له‌سه‌ر یه‌که‌م ژماره‌ی ڕیزه‌که کرته بکه و به‌ردوام ڕایکێشه تا ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕیزه‌ی پێویستته<< ئاگادار به له‌سه‌ر ژماره‌ی ڕیز نه‌ک خانه>> .
5- دیاریکردنی خانه‌ی جیاواز یان دوور له یه‌کتر:
- دیاریکردنی خانه‌ی جیاواز که زۆر که‌س به مه نازانێت وه کاتێکی زۆر ده‌فه‌وتێنێ ، مه‌به‌ست له خانه‌ی جیاواز ئه‌و خانانه‌یه که سنووریان به یه‌که‌وه نییه، یان ئه‌و خانه تایبه‌تیانه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ، دیاریکردنیان زۆر ئاسانه، یه‌که‌م خانه چالاک بکه و پاشان په‌نجه له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ctrl ) داگره ئنجا به مشکه‌که کرته‌ی ئه‌و خانانه‌ی تر بکه که ده‌ته‌وێ دیاری‌یان بکه‌یت.
ڕاهێنانپرۆگرامی ئێکسێڵ بکه‌ره‌وه و ئه‌م زانیارییانه‌ی تێدا بنووسه وه‌ک له وێنه‌که‌دا دیاره
سه‌رنج بده ده‌قه‌کان چۆنمان نووسی هه‌ر وه‌ک خۆی نیشان دراوه، ئێستا ده‌مانه‌وێ له‌م زانیارییانه (
خشته Table)یه‌ک دروست بکه‌ین که ئاسان و ڕوون مه‌به‌سته‌که‌مان دیاری بکات هه‌ر وه‌ها له کاتی (
چاپ Print) به تێکه‌ڵاوی ده‌رنه‌چێت. ئێستا با ده‌ست بکه‌ین به (
فۆرمات Format). دوای فۆرماتکردن به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه (
خشته Table) که‌مان بۆ دروست بوو:-
بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چۆن ئه‌م کاره ئه‌نجام درا تکایه ئه‌م فایله
format.xls داگره و سه‌رنجی فۆرماتی خانه‌کان بده چۆن کراوه تۆش هه‌وڵ ده هه‌ندێ گۆرانکاریی تێدا بکه‌یت.
كاری زۆری دی به فۆرمات ده‌كرێت له داهاتوو باسیان ده‌كه‌ین به شێوه‌ی (فێڵه‌كانی ئێكسێڵ Tips & Tricks Excel).