هێڵكاری له ئێكسێڵدا (Charts in Excel)
ئه‌مڕۆ جیهان جیهانی ژماره‌یه، (
ئامار Statistics)ه‌كان و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌نده زۆر بوون كه وامان لێ هاتووه له‌و هه‌موو ژمارانه تێ نه‌گه‌ین، ڕێژه‌ی كام له كامیان زیاتره؟ به‌راوردی كامیان باشتره؟ به‌رهه‌می كێ زیاتره له كێ؟ به‌های ڕۆژانه‌ی دراوه‌كانی جیهان چه‌نده؟ ئه‌گه‌ره‌كان و ڕێژه‌كان و هتد. بۆیه كۆمپانیاكان، دامه‌زراوه زانستییه‌كان،
زانكۆكان، ده‌زگای لیكۆلینه‌وه و سه‌رژمێرییه‌كان ساده‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ژمارانه و گه‌یاندنیان به ئێمه به كارێكی گرنگ داده‌نێن، ئه‌مه‌ش وای كرد زۆر په‌نا به‌رنه هێلكاری له جیاتیی نیشاندانی خشته‌یه‌ك پڕ له ژماره كه ڕه‌نگه زۆرمان توانای خوێندنه‌وه‌یمان نه‌بێت یان وشك بێت.
هێڵكاری چییه؟(
هێڵكاری Chart) بریتییه له پێشكه‌شكردنی (presentation) زانیاری یان [دراوهData] ی ناو (
په‌ڕه‌ی كار worksheet) ێك به شێوه‌ی گرافیك بۆ ئاسانكردنی نیشاندانی ئه‌نجامه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كان. واته شێوه‌یه‌كه له جوانكاری تا بتوانی باشتر و خێراتر كاره‌كانت ڕروون بكه‌یته‌وه له جیاتیی ته‌نها ژماره نیشاندان.
چۆن هێڵكارییه‌ك دروست بكه‌ین؟باشتره یه‌كسه‌ر هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی هێلكاری ده‌ست پێ بكه‌ین به وێنه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی ته‌نها باسی بكه‌ین، با به‌رنامه‌ی ئێكسێڵ بكه‌ینه‌وه و ئه‌م هه‌نگاوانه بكه‌ین:
١ - پێش هێڵكاری پێوستمان به خشته یان دراوهیهكه پاشان هه‌موو خانه‌كانی خشتهكه دیاری ده‌كه‌ین.
٢ - له (
تووڵامراز Toolbar) كلیكی (
وێنۆچكه Icon) ی (Chart Wizard) ده‌كه‌ین
یان كلیكی (Insert) پاشان (Chart) هه‌ڵده‌بژێرین.
گه‌ر سه‌رنجی وێنه‌كه بده‌ین چه‌ند جۆرێك هێلكاریی ئاماده‌كراوی تێدایه، وه هه‌موو جۆره هێلكارییهكیش چه‌ند مۆدیلێكی هه‌یه. جۆرێك هێڵكار و مۆدێلێك هه‌ڵده‌بژێرین ئنجا كلیكی (next) ده‌كه‌ین.
٣ - ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه داوای دیاریكردنی خشتهكه (دراوه‌كه)مان لێ ده‌كات (سه‌رنج بده Data Range)، به‌ڵام ئێمه ئه‌و كاره‌مان زووتر كرد (هه‌نگاوی ژماره یه‌ك) بۆیه پیوست ناكات هیچ گۆرانكارییه‌ك بكه‌ین ته‌نها كلیكی (next) ده‌كه‌ین.
٤ - به‌شی (Chart Options) چه‌ند به‌شێكی گرنگی تێدایه كه ده‌توانین به‌پێی پێویست ده‌ستكارییان بكه‌ین:
- ناوێك بۆ هێڵكارییهكهمان (Chart Title).
- (
هاوپۆله‌كان Category) كه به (x axis) ناسراوه.
- (
نرخ value)كه به (Y Axis) ناسراوه.
- زۆر هه‌ڵبژارده‌ی تر كه به ڕاهێنان ده‌توانین پێیان ئاشنا بین به‌تایبه‌ت گه‌ر سه‌رنج بده‌یت له ده‌ستی ڕاستی په‌نجه‌ره‌كه‌دا بچووككراوهیهكی هێلكارییهكه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكه‌یت ڕاسته‌وخۆ له‌وێ ده‌بینرێت. دیسان (next) كلیك ده‌كه‌ین.
٥ - به‌شی (Chart Location) كه پرسیاری جێگای دانانی هێڵكارییهكهمان لێ ده‌كات دوو هه‌ڵبژارده‌مان هه‌یه:
- (As new sheet) واته وه‌ك (
په‌ڕه Sheet) یه‌كی نوێ.
- (As object in) واته وه‌ك (
ته‌ن Object) ێك له هه‌مان په‌ڕه كه خشته‌كه‌ی تێدایه یان په‌ڕه‌یه‌كی دی كه خۆت هه‌ڵی بژێری. ئه‌گه‌ر هیچ ده‌ستكارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌كان نه‌كه‌ین ئه‌وا به شێوه‌ی (
خۆكاری Automatic) هێلكارییهكه له هه‌مان په‌ڕه‌ی خشتهكه داده‌نرێت، وه‌ك له نموونه‌كه‌ی ئێمه‌شدا ده‌سكاریی هیچمان نه‌كردووه ته‌نها كلیكی (Finish) ده‌كه‌ین.
ئێستا گه‌یشتینه ئه‌نجامی كۆتاییی هێڵكارییهكهمان وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌بینین خشتهكه له لای چه‌پ وه هه‌مان خشته به شێوه‌ی هێڵكاری له لای ڕاست!
تا ئێره هێڵكارییه‌كی ئاسانمان درووست كرد، گه‌ر پێویستی به گۆرانكاری نه‌كرد ئه‌وا ئاماده‌یه بۆ [ پاشه‌كه‌وت save] یان (
چاپ Print)كردن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێڵكارییهكهمان به دڵ نه‌بوو یان پێویستی به گۆڕانكاری كرد ئه‌وا زۆر ئاسانه!
چۆن گۆڕانكاری له هێڵكارێكدا بكه‌ین؟ده‌شێ بمانه‌وێ گۆڕانكاری له هێڵكارییهكهماندا بكه‌ین بۆ جوانتر، رێكوپێكتر، یان قهبارهكردنی، ئه‌وا ده‌توانین سوود له (
تووڵامرازی Toolbar) هێڵكاری (Chart Toolbar) ببینین .
گه‌ر ئه‌م تووڵامرازه دیار نه‌بوو ده‌توانین له به‌شی تووڵی لیسته (menu bar) كلیكی (
بینین view) پاشان [تووڵامرازهكانtoolbars] ئنجا (
هێڵكاری Chart) هه‌ڵبژێرین، یان له سه‌ر هه‌ر شوێنێكی تووڵامرازهكان ده‌ستی ڕاستی مشكه‌كه داده‌گرین و پاشان (Chart) هه‌ڵبژێرین. (ده‌كرێ ڕاسته‌وخۆش له‌سه‌ر هێڵكارییهكهمان دوو جار كرت بكه‌ین به‌ڵام ڕه‌نگه سه‌رمان لێ
بشێوێ).
ئه‌وجا له ڕێگه‌ی ئه‌م تووڵامرازهوه ده‌توانین گۆرانكارییه‌كان بكه‌ین وه‌ك:
- گۆرینی جۆری هێلكارییهكه.
- گۆڕینی ڕه‌نگ و (
جۆره‌پیت Font)ه‌كان.
- گۆرینی قه‌باره.
- گۆڕینی (
ستوون column) یان (
ڕیز row).
زۆر گۆڕانی تر كه به تاقیكردنه‌وه و ڕاهێنان ده‌توانین به‌ته‌واوی پێیان ئاشنا بین.
ڕوونووس كردنی هێڵكاری بۆ مایكرۆسۆفت وۆرد!یه‌كێ له هه‌ره باشییه‌كانی هێڵكاری له ئێكسێڵدا ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی ڕوونووسی بكه‌یت بۆ زۆر به‌رنامه‌ی تر یان وه‌ك وێنه‌یه‌ك، به تایبه‌ت بۆ ناو وۆرد. كاتێك سه‌رقاڵی نووسینی پرۆژه‌یه‌ك، ئامارێك یان ڕاپۆتێكی له وۆرددا هێڵكاری ڕه‌نگه زۆر كاره‌كه‌ت ڕوونتر و جوانتر بكات وه ڕه‌زامه‌ندیی خوێنه‌ری نوسراوهكهتیش له‌و لا بوه‌ستێت به‌تایبه‌ت لێپرسراوی كاره‌كه‌ت).
ڕوونووسكردنی هێلكاری بۆ وۆرد زۆر ئاسانه!
١- هێڵكارییهكهت دیاری بكه و پاشان كرته‌ی (
ڕوونوس Copy) بكه .
٢- به‌رنامه‌ی
وۆرد بكه‌ره‌وه و كرته‌ی(
لكاندن Paste) بكه.
ته‌واو!
تێبینی:-
وێنه‌كان خوازراون!
كۆتایی