 |
ئهم وتاره تایبهته به زانستپهروهرانی كورد |
له لایهن chawder هوه، ڕێكهوتی ٢٠١٧/٨/٢٥ |
پرسەنامەیەک بۆ کۆچی کاک ئاسۆی نادری
بەناوی سەرجەم ئەندامانی زانستپەروەرانی کوردەوە، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی کاکە
ئاسۆی نادری و هەموو دۆست و هاوڕێیانی دەکەین.
کۆچی کاکە ئاسۆ، زامێکی گەورە و بۆشاییەکی پڕ نەکراوەیە لە زانستپەروەرانی کورد، بەڕێزیان تەمەنی خۆیان لەم بوارە زانستیەدا ڕەخساند بۆ برەودان بە زمان و ئاستی زانینی کۆمەڵگای کوردەواری. لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاری بە گشتی و ڕەنگاڵە و وێبدا بە تایبەتی، زانیننامەیەکی جێهێشت کە نەوەیەک دوای خۆی سوودمەند دەبن لە تاقیکاریی و شارەزاییەکانی.
بەداخەوەین بە کۆچی زووی کاکە ئاسۆ، خوا سەبووری هەموو لایەک بدات و جوانەمەرگیش بە بەهەشتی بەرین شاد بکا.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزی ئەندامانی
زانستپەروەرانی کورد
|
پێداچوونهوه و ڕاستكردنهوهی ڕێنووس، لهسهر بنهمای (ڕێنووسی یهكگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ. |
بهستهری ئهم بابهته: http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=623
|