www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٠/٣١




1: لیسته‌كانی فۆتۆشۆپ، ئه‌و لیستانه‌ شیكراونه‌ته‌وه‌ له‌ وانه‌كانی پێشوودا، بریتین له‌م لیستانه‌، File, Edit, Image, Layer, Select, Filter, View, Window, Help.
2: ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ، ئه‌و ئامرازانه‌ش شیكراونه‌ته‌وه‌،  ئێره كرته‌‌ بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌.
3: تابڵۆكانی فۆتۆشۆپ، ئه‌م تابڵۆوانه‌ بریتین له‌ چوار به‌شی جۆراوجۆر، هه‌ر به‌شێك ئیشێكی تایبه‌تی هه‌یه‌. چاوه‌ڕوانی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ بن له‌ وانه‌ داهاتووه‌كاندا.
4: چوارچێوه‌ی وێنه‌، لێره‌دا وێنه‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ریدا بێنیت. ئه‌گه‌ر ویستت ئاڵوگۆڕی زیاتر و وردتر دروست بكه‌ی، ده‌توانی له‌ لیسته‌ی Image سوود وه‌رگری.
5: ته‌خته‌ی ئاست، زۆر به‌سووده‌، لێره‌دا زانیاری باشت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ ئامرازی ئیش پێكراوو وێنه‌ی چالاک.
كۆتایی.
ئاسۆ نادری

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=177
www.zkurd.org