له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی وێنه‌ی (سیسته‌م system)ه‌که‌مان
پێشهکیلهم وانه‌یه‌دا باس له چۆنێتیی به‌کارهێنانی (
به‌رنامه program)ی (
گۆست Ghost) ده‌که‌ین، به‌و هیوایه‌ی سوودی هه‌بێت بۆتان.
وه‌ک لای زۆرمان ئاشکرایه کاتێک (
ویندۆز windows)ه‌که‌مان کێشه‌یه‌کی به‌سه‌ر دێت وه‌ک ڤایرۆس و ترووجان و هه‌ندێک (
به‌رنامه program)ی سیخوڕی و خراپ که دێنه ناو (
سیسته‌م system)هکهمانهوه وامان لێ دێت بێزار ده‌بین له به‌کارهێنانی، چونکه کاری ڤایرۆس و ئه‌و (
به‌رنامه program) خراپانه وه‌ک ده‌ردێکی کوشنده وایه که له (
سیسته‌م system)ه‌که‌مان ده‌دات.
بێگومان هیچ شتێک نییه که جێگای چاره‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌ندێکمان لێزانانه ده‌توانین کۆنتڕۆڵی ئه‌و بارودۆخه بکه‌ین و لێی ده‌رباز ببین، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی کاتێک که تووشی ئه‌م کێشانه ده‌بین په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر (
فۆرمات format)کردنه‌وه‌ی (
سیسته‌م system)ه‌که‌مان، به‌ڵام (
فۆرمات format)کردنه‌وه‌ش دیسان هه‌ندێک کێشه‌ی تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه هه‌ندێک (
دراوه data)ی تایبه‌تیی خۆمان بفه‌وتێت و له‌ناو بچێت که پێشتر له‌سه‌ر (
دیسکوهگهڕخهر drive)ی (C:) (
پاشه‌که‌وت save)مان کردووه، بۆیه زۆر گرنگه که بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی، (
دراوه data)کانمان له‌سه‌ر (
ڕوومێز desktop) و (
به‌ڵگه‌نامه document) (
پاشه‌که‌وت save) بکه‌ین، وه‌ک وێنه‌ی تایبه‌تی و دڵخوازه‌کانی (
وێبگه website)، ئینته‌رنێت، گۆرانی، ڤیدیۆ و ... هتد. دیسان سه‌رله‌نوێ ده‌بێت کۆمه‌ڵێک کار بکه‌ین که هه‌موو ئه‌مانه کاتێکی زۆر زۆرمان لێ ده‌بات، وه‌ک داگرتنه‌وه‌ی (
کارتی گرافیک graphic card) و (
کارتی ده‌نگ voice card) و (
لان کارت LAN card) و کارتی (
بێته‌ل wireless) و (
بلووتووس Bluetooth) و ... هتد، وه هه‌روه‌ها ئه‌و (
به‌رنامه program)ی بهکاربهرانهش ده‌سڕێته‌وه که پێش (
فۆرمات format)ه‌که به دڵخوازی خۆمان (
دامه‌زران install)مان کردبوو له‌سه‌ر (
سیسته‌م system)ه‌که، وه‌ک (
مایکرۆسۆفت ئۆفیس MS Office) و فۆتۆشۆپ و (
دژه‌ڤایرۆس antivirus) و هه‌موو (
په‌یامبه‌ر Messenger)ه‌کان و فۆنت و ... هتد.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه له‌م وانه‌یه‌دا فێری ببین بۆ ته‌نیا یه‌ک جار ئه‌م کارانه بکه‌ین، ئه‌وه‌یه که له‌پێشدا سوود وه‌رگرن له‌م وانه‌یه پێشتر.
ناوه‌ڕۆک:دوای ئه‌وه‌ی به دڵی خۆمان (
فۆرمات format)ی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان کرده‌وه، هه‌موو کاره‌کانی خۆمانی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، وه‌ک داگرتنی (
کارتی گرافیک graphic card) و (
کارتی ده‌نگ Voice Card) و ... هتد. وه هه‌روه‌ها داگرتنی ئه‌و (
به‌رنامه program)یانه‌ی که خۆت پێت خۆشه له (
سیسته‌م system)ه‌که هه‌بن وه‌ک فۆتۆشۆپ و (
مایکرۆسۆفت ئۆفیس MS Office) و ... هتد. دیسان ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان بیر بهێنمه‌وه، که ئه‌م کارانه بۆ ته‌نیا ١ جاره و ئیتر دووباره‌ی ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو به چه‌ند (
کرته click)یه‌ک هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی ئێستا کردووته به چه‌ند خوله‌کێک خۆی (
به‌ڕۆژ update) ده‌بێته‌وه و وه‌ک ئه‌وه وایه، که تازه کۆمپیوته‌ره‌که‌ت (
فۆرمات format) کردبێته‌وه. هه‌ر کاتێک کێشه‌ی (
ویندۆز Windows)ت بۆ په‌یدا بوو ده‌توانیت به چه‌ند (
کرته click)یه‌ک و چه‌ند خوله‌کێک (
ویندۆز Windows)ه‌که‌ت نوێ بکه‌یته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له فۆرمات و داگرتنی به‌رنامه و (
دیسکوهگهڕخهر driver) و ]دژه‌ڤایرۆس [antivirus و هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو بوویت با ده‌ست بکه‌ین به وانه‌که‌مان، که ئه‌ویش چۆن وێنه‌یه‌کی ]سیسته‌م [system ده‌گرین و له به‌شێکی [دیسکهڕهق hard disk]ه‌که‌مان [پاشه‌كه‌وت [saveی ده‌که‌ین و هه‌ر کاتێک [ویندۆز [Windowsه‌که‌مان کێشه‌ی بۆ دروست بوو، ده‌چین کۆپییه‌کی ئه‌و وێنه‌یه له‌به‌ر ده‌گرینه‌وه.
پێداویستییه‌کان:١ـ (
دیڤیدی DVD)یه‌کی به‌تاڵ یان (
سیدی CD)یه‌کی به‌تاڵ.
تێبینی:
ده‌بێت ["ڕووم" بیرگه‌ی به‌س-خوێندنیROM] ه‌که‌ت [دیڤیدی سووتێنه‌ر (
DVD burner)ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر سووتێنه‌رێکی ئاسایییه ئه‌وا سیدییه‌کی ئاساییی به‌تاڵ به‌سه بۆ ئه‌و کاره.
٢ـ ]داگرتن[download ی (
به‌رنامه program)ی (گۆست) که لێره‌یه، به‌ڵام ده‌بێت (WinRAR)ت هه‌بێ که به خۆڕایییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی (
په‌ڕگه file)که.
٣ـ دوای [داگرتن [downloadی (
به‌رنامه program)ی (گۆست)ه‌که (
په‌ڕگه file)ی (گۆست)ه‌که له (
په‌ڕگه file) زیپکراوهکه ده‌ربهێنه، وام لێ کردووه ئه‌گه‌ر [به‌رنامه program]یه‌کی وه‌کوو (نیرۆ Nero)ت هه‌بێت، ئه‌و کاره زۆر ئاسانه بۆ سووتاندنی ئه‌م (
په‌ڕگه file)یه له‌سه‌ر (
دیڤیدی DVD)ه‌که یان "سیدی"یه‌که. ته‌نیا دوو (
كرته click) بکه‌ره سه‌ر (
په‌ڕگه file)که، خۆکار به [به‌رنامه program]ی (نیرۆ Nero) ده‌کرێته‌وه و تۆش ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره که "سیدی"یه‌که بسووتێنیت. بۆ ئه‌وه‌ی که کاره‌که بۆ ئێوه زۆر ئاڵۆز نه‌بێت، من کاری درووست‌کردنی (ده‌ستپێکردنه‌وه startup) یان [بووت "خستنه‌ڕێ" boot]ه‌که‌م، هه‌موو، له‌م (
په‌ڕگه file)یه‌دا کۆ کردووه‌ته‌وه.
٤ـ دوای ئه‌وه تۆ ئێستا ده‌بێت بزانیت، که ئه‌گه‌ر (
ویندۆز Windows) ه‌که‌ت له بارێکی باشدایه و هیچ که‌موکورتیی نییه و تازه(
فۆرمات format)ه و هه‌موو کاره‌کانت بۆ ئه‌نجام داوه، با ده‌ست بکه‌ین به کاره‌که‌مان:
"دیڤیدی"یه‌که‌ت بخه‌ره ناو (
ڕووم ROM)ه‌که‌ته‌وه و [ده‌ستپێكردنه‌وه restart]یه‌ك به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه‌ره‌وه، ئینجا ئه‌گه‌ر (
تهختهدایک motherboard)ت له‌و جۆره ته‌ختانه‌یه که له سه‌ره‌تادا مینیوی (ستارت بوت)ی هه‌یه، ئه‌وه زۆر باشه، له‌سه‌ر (
ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌که ده‌ست ده‌نێیت به (F12)، بۆ مۆدێلی کۆمپیوته‌ری (دێڵ)، بۆ (ئێچ پی)، (F9)، یان (ئیسکه‌یپ).
له زۆربه‌ی (
تهختهدایک motherboard)ه‌کاندا زیاتر (F9) یان هه‌ندێکی که‌میان (F8)ن، هه‌ر چۆنێک بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت نه‌بوو، بچۆره (
بایوس BIOS)ه‌وه، (first boot)ه‌که‌ت بکه به "سیدی"ی [سیدی-ڕووم CD-ROM]، دوای ئه‌وه (
پاشه‌كه‌وت save)ی بکه و وه‌ره ده‌ره‌وه، خۆکارانه به [سیدی-ڕووم CD-ROM] ده‌که‌وێته کار.
٥ـ دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه:
٦ـ دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه:
٧ـ دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه:
٨ـ دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه و تۆش [كرتهclick ] بکه‌ره سه‌ر (
سه‌ره‌تایی primary)، دوایی(OK) داگره.
٩ـ دوای ئه‌وه ده‌بێت له شوێنێک (
په‌ڕگه file)که (
پاشه‌كه‌وت save) بکه‌ین، وه‌ک ئه‌وه‌ی له وێنه‌که‌دا ڕوونم کردۆته‌وه:
١٠ـ دوای ئه‌وه ده‌ست ده‌کات به پرۆسه‌ی په‌ستان و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م (
سیسته‌م system) و [به‌رنامه program] و (
دراوه data)کان له‌ناو (
په‌ڕگه file)ی (My System) که له (
دیسکوهگهڕخهر drive)ی (D:) ]پاشه‌كه‌وت save]مان کردبوو.
١١ـ پاش [ده‌ستپێكردنه‌وه restart]ی (
سیسته‌م system)ه‌که‌مان، ده‌بینین له‌ناو (
دیسکوهگهڕخهر drive)ی (D:) (
په‌ڕگه file)یه‌کمان هه‌یه به‌ناوی (My System) وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه:
سه‌ره‌نجام ئێستا وای دابنێ دوای چه‌ند مانگێک، که کار له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌که‌یت و هه‌ست ده‌که‌یت ڤایرۆست هه‌یه یان خاو بۆته‌وه و (
سیسته‌م system)ه‌که پێویستی به [فۆرماتformat ] هه‌یه، دیسان ئه‌و کێشانه‌ت بۆ دروست بووه، که له سه‌ره‌تای باسه‌که‌مان ئاماژه‌م پێ کرد، ئێستا کاره‌که‌ت زۆر ئاسان بووه، تۆ ته‌نیا (٢) شت هه‌یه که ده‌بێت هه‌تا ئێستا پاراستبێتت، ئه‌ویش سیدی یان (
دیڤیدی DVD)ه‌که که [به‌رنامه program]ی (گۆست)ه‌که‌مان له‌سه‌ر سووتاند، له‌گه‌ڵ ئه‌و (
په‌ڕگه file)یه‌ی که له (
دیسکوهگهڕخهر drive)ی (D:) (
پاشه‌كه‌وت save)مان کرد به‌ناوی (My System)، ئه‌مه کاره ئاسانه‌که‌یه، که به چه‌ند چرکه‌یه‌ک هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ده‌رباره‌ی [فۆرماتformat ] و [به‌رنامهprogram ] و [وه‌گه‌ڕخه‌رdriver ] ئه‌نجاممان دابوو. ئێستا وه‌ک ئه‌و کاته وایه که به دڵی خۆمان هه‌موو کاره‌کانمان ته‌واو کرد و کێشه‌مان نه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و (
په‌ڕگه file)یه‌ی که له (
دیسکوهگهڕخهر drive)ی (D:) دامان ناوه.
١ـ ئێستا سیدی یان [دیڤیدیDVD ]یه‌که بخه‌ره ناو [ڕوومROM ]ه‌که‌ته‌وه و (
ده‌ستپێكردنه‌وه restart)یه‌ک به کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکه‌ره‌وه، دیسان له [تهختهدایکmotherboard ]ه‌وه وای لێ بکه به "سیدی"ی سه‌ره‌تا بکه‌وێته گه‌ڕ، ئه‌م جاره کاره‌که جیاوازه، ئه‌ویش که [به‌رنامه program]ی (گۆست)ه‌که که‌وته کار، ده‌چیت ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌که‌یت:
٢ـ دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه.
دواتر ...
دواتر ...
دواتر ...
٣ـ دوای ئه‌وه ئه‌م په‌یامه نیشان ده‌دات:
پوخته و کۆتاییئێستا وه‌ک ئه‌وه وایه که چه‌ند مانگێک لهمهوپێش کۆمه‌ڵێک کاری زۆرت کرد، وه‌ک [فۆرماتformat ] و دابه‌زاندنی [به‌رنامهprogram ] و (
وه‌گه‌ڕخه‌ر drive) و ... هتد. ئێستا ڕزگارت بوو له‌و هه‌موو کاره، ته‌نیا ئه‌م هه‌نگاوانه بنێ بۆ خۆنوێکردنه‌وه‌ی (
سیسته‌م system)ه‌که‌ت به چه‌ند چرکه‌یه‌ک.
هیوام وایه سه‌رکه‌وتوو بن و هیچ کێشه نه‌یه‌ته ڕێگه‌تان، بۆ هه‌ر کیشه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ناونیشانه:
[email protected]www.zkurd.org
28/1/2010